پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

Nareman Agale نەریمان ئاغالی
Country Iraq
Language KU
Episodes 21
Latest 29.12.2025

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن باس لە نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی و پەروەردەیی دەکات. ئەم پۆدکاستە لەلایەن نەریمان ئاغالیەوە پێشکەش دەکرێت و ئامانجی پێشکەشکردنی تێگەیشتن و ڕێنماییە لە بوارەکانی ژیان و بەرکەوتندا.

Episodes

  • پەیوەندیت لەگەڵ خۆتدا چۆنە؟ هەستەکانت دەناسیت، تا بتوانیت خۆت بەڕێوەبەریت؟
    پەیوەندیت لەگەڵ خۆتدا چۆنە؟ هەستەکانت دەناسیت، تا بتوانیت خۆت بەڕێوەبەریت؟ 29.12.2025 49m
    با پیاوانیش بگرین نا کاپتن لە گریانی پیاوێکدا نەک دنیا لەشوێنی خۆیدا نییە، بەڵکو پێمان دەڵێ پیاوێک لەگەڵ خۆیدا لە پەیوەندییەکی باشدایە، پێمان دەڵێ: مرۆڤێک لەبری هەستەکانی خەفە بکات و دوایە بە توندووتیژی دەریان بڕێ، لەکاتی خۆیدا بە گریان پێشوازیان لێ دەکات هیچ هەستێک خراپ نییە، تەنها ئەو کاتە نەبێ، کە ڕێگای نادەین هەستی پێ بکەین و لە ژێرزەمینەکانی ناخمان لەخۆمانیان دەشارینەوە لە منداڵییەوە بە هۆکاری جیاواز فێرنەبووین و ڕایان هێناوین لەسەر خەفەکردنی هەستەکانمان بۆیە بە تایبەت هەستە نەرێنییەکانمان خەفە دەکەین بۆ نمونە: لە زۆرێک ژینگە و کولتوورەکاندا دەگوترا نابێ پیاو بگری، پیاو دەبێ بە غیرەت بێ!...
  • چی بکەین پێشئەوەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا ببێ و پەشیمانیش دادمان نەدات؟
    چی بکەین پێشئەوەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا ببێ و پەشیمانیش دادمان نەدات؟ 15.05.2025 44m
    کەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا دەبێ و پەشیمانی دادمان نادات؟ چی بکەین و چی بزانین پێشئەوەی بە هەر هۆکارێک فشارمان بۆ بێ و هەڵچین، ئیدی بڕیارێک بدەین یان کاردانەوەیەک بنوێنین دوایە پەشیمان بین یان بگاتە ئەوە کە هەوڵی کوشتنی خۆمان وەیان ... کەسێکی تر بدەین، با ئەو زانیاریانەمان لەسەر خۆمان هەبێ و چۆنیەتی ڕاهێنانێکیش بخەینە نێو کۆڵەپشتی ژیانمانەوە وەکوو چارەیەکی بەردەوام بۆ زیاتر فەرموون لە گوێگرتن لە ئەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا گوێتان لێ دەبێت سوپاس بۆ گەیاندنی ئەو ئەڵقەیە و ناساندنی پۆدکاستەکە بە هاوزمانانمان 🙏💐 لەگەڵ ڕێز و پێزانینی نەریمان ئاغالی دا
  • تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات
    تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات 29.12.2024 45m
    ئاسان نییە بۆ بڕواهێنان بەوەی کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٣ شکۆ (کەرامەت) لەنێو تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا هی هەموو کەس نەبووە، شکۆ بەخشراوە و وەرگیراوەتەوە، ئاها گوتراوە: "ئەی خاوەنشکۆ" شکۆ بۆ چینێک یان بە پێگە و کۆمەڵە خاسێتێکەوە بەستراوەتەوە، پرسی شکۆ منداڵی تێدا نەبووە، تەنانەت ژنیش لەپرسی شکۆدا بوونی نەبووە بەڵکوو ژن بە دەربڕینی شەرەفەوە گرێدراوە لە ساڵی ٢٠٢٣ وە و لە پڕۆژەیەکی نەریمان ئاغالی دا شکۆ (کەرامەت) لە تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا گەڕێندراوەیەوە بۆ هەر کەسێک، لە منداڵەوە بۆ لاو و بێ جیاوازیی و بۆ ژن و پیاو، بۆ خاوەنپێداویستی تایبەت و هەر کەسێک کە دێتە نێو ژیانەوە! ڕێک وەکوو ئەوەی فەیلەسووف...
  • دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاریی چارەسەرە؟
    دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاریی چارەسەرە؟ 18.09.2024 40m
    دەزانم کە نازانم ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای شێوەیەکی چارەسەریی دەروونیی و ڕاوێژکاریی کۆمەڵەیتی و بنەمای زۆر بواری تریش ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم" پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین و تێگەێندراوین؟ هەندێ جار ئەو ڕستەیە وا وەرگێڕدراوە کە دەگوترێ: "من دەزانم کە هیچ نازانم"، ئەمە هەڵەیە و ئاوا هەرچی گرنگی ئەو مەبەستە هەیە لەدەستی دەدەین! ئەو ڕستەیە ئەنجامی توێژینەوە مەیدانیەکەیەتی کە دەڵێ: "من دەزانم کە نازانم"، واتە: بۆی ڕوونبۆتەوە کە جیاوازیی نێوان خەڵک و ئەو تەنها ئەوەیە، ئەوانی تر...
  • چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین تا بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟
    چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین تا بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟ 02.10.2023 53m
    چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟ هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە: ١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک. ٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە. ٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا. فەرموون لە ئەڵقەی #١٦ پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بەو وردی بە دۆخەکانی خۆمان ئاشنا دەبین و تێیدا هەوڵی تێگەیشتن لە خۆمان و ئەوانی تر و زۆر باسی تر لەوبارەوە دراوە. سوپاس بۆ سەرنج و تێبینیەکانتان و تکایە دوای گوێگرتن لە ژێر کەناڵەکانی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا لە فیدباکەکانتان بێ بەشم مەکەن، داخۆ تا چ...
  • گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟
    گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟ 27.01.2023 30m
    پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان. پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی نییە، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئێمە بیزانین: ئەوانی تر ئاگاداری بەشێکی زانیاری دەربارەی خاسیەتەکانی ئێمەن، بەڵام خۆمان نا، ئەمە دەکرێ باش بکرێ. وەکو ئەوبەشانەی خوارەوە: تکایە پەنجەرەیەک بێنە پێش چاوی خۆت کە بەسەر چوار بەشدا دابەشکرابێ. 1. بەشی دیار و گشتی لای سەرەوەی چەپی پەنجەرەکە...
  • تۆ کێیت، وێنەی خۆت چۆن دەبینیت، ئەی دەتەوێ چۆنبیت؟
    تۆ کێیت، وێنەی خۆت چۆن دەبینیت، ئەی دەتەوێ چۆنبیت؟ 31.07.2022 59m
    ئایا تۆ وێنە و نەخشەیەکی جێگیرت یان جوڵاوت بۆ ژیانت هەیە؟ باوەڕت بەخۆت هەیە یان نا؟ ئەی ئەو هەستە چۆن و بۆ لای تۆ دروستبووە؟ ئەی چۆن بتوانین دەستکاریی ئەو هەستەمان بکەین و ئەوەی ئەوانی تر لە ناخی ئێمەدا بەهەڵە چاندوویانە ڕاستی بکەینەوە؟ ئەو وەڵامانە و چەندین پرسیار و وەڵام و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر و خۆماندا لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ەوە گوێبیست دەبیت! سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی لای خۆتانەوە، هەر هەبن نەریمان ئاغالی
  • خواردن و دڵنیایی  و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستیی سەرەتایین
    خواردن و دڵنیایی و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستیی سەرەتایین 22.03.2022 49m
    پێویستی خواردن و خواردنەوە و ھەناسە و خەوتن، جەستەیین پێویستی: خۆشەویستی و سێکس و قبووڵکردن لەلایەن ئەوانی دییەوە و سەرکەوتن و گرنگیپێدان و ھەبوونی پەیوەندی سەرکەوتوو و ھەستی باوەڕبەخۆبوون و ھتد دەروونین ١) پێویستییە جەستەیییەکان (ئەمە لەو پێداویستییە سەرەتاییەدا دەبیندرێنەوە کە مرۆڤ تەواو پێویستی پێیانەو ھیچ گفتوگۆیەک ھەڵناگرن) وەک: خواردن و خواردنەوە و خەوتن (مەیلپێدان و سێکس). ٢) پێویستی سەلامەتی (ئەمە باس لە ئاسایش و دڵنیایی و دوور لە ترسە، دەکرێ پێویستی باوەشێکی پڕ لە متمانەش لێرەدا ببیندرێتەوە). ٣) پێویستی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندییە تایبەتییەکان (لێرەدا باس لە پەیوەندی خۆشەوی...
  • پێنج باتری بۆسەرکەوتنی تاک لە ژیاندا
    پێنج باتری بۆسەرکەوتنی تاک لە ژیاندا 30.12.2021 47m
    ڕاگرتنی ھاوسەنگی بەپێی پێنج پاتری ژیان بۆ ھەر یەکێکمان. بە وردبوونەوە لەو کڵێشەیە دەتوانین بزانین داخۆ ھەر یەکێک لە ئێمە کامە باتریەی لاوازە و کامەی بەھێزە، کامەشی بەتاڵ بێتەوە ھاوسەنگی لە ژیاندا لەدەست دەدا یان پێویستە کەسێک کار لەسەر کامیان بکا تا لە ژیاندا سەرکەوتووتر بێ و ھتد. ١) جەستە و تەندروستی ٢) پەیوەندی کۆمەڵایەتی ٣) کار و بەرهەمەکان ٤) دڵنیایی کەرەستە مادییەکان ٥) بەهاکانی وەکو مۆڕاڵ و ویژدان و کەرامەت سەرچاوەی تیۆری: هیلاریۆن پێتسۆڵ لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا
  • تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان
    تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان 10.09.2021 38m
    بەپێی وردکردنەوەیەکی قووڵ دەربارەی ھونەری گفتوگۆکردن، کە لە دنیای ئەمڕۆدا زانستیانە زۆر کاری پێ دەکرێ: ھەموو قسەیەک یان نووسینێک و نامەیەک، چوارلای وەکو چوارگۆشەیەک ھەیە. واتە تۆ تەنھا یەک ڕستە بڵێیت، دەتواندرێ بەسەر ئەو چوارلایەدا دابەش بکرێ و ئیدی بەپێی ئەو نێوەرۆکی نووسین و قسە و نامە و مەبەستە، لایەک لە لایەکی تری زۆرتر بەسەردا دابەش دەبێ. ئەو لایانەش ئەوانەن: لای بابەتی: نێوەرۆکی بابەت و باسەکە. لای پەیوەندی: ئاستی پەیوەندی نێوان قسەکەر و وەرگر دیاری دەکا. لای ئاشکراکردنی کەسایەتی قسەکەر: واتە ئەم لایە ڕوونی دەکاتەوە کە کەسی قسەکەر یان نووسەر دەیەوێ چۆن خۆی پێشانی ئەوانی تر بدا یان چی لەس...
  • چۆن و بۆ ئاڵودە دەبین؟
    چۆن و بۆ ئاڵودە دەبین؟ 07.07.2021 43m
    هەرکەسێک دەشێ ئاڵودە ببێ، جا بە مادەیەکی هۆشبەر بێ یان بە ئامێرێک و خواردن و سێکس و شتێکی تر بێ. كێ بەچی ئاڵودەیە و چی بکەین؟ چۆن بزانم داخۆ ئاڵودەی بەکارھێنانێکم یان نا؟ ئایا ئاڵودەبوون نەخۆشییە؟ بەچی و چۆن ئاڵودە دەبین؟ ئەو مادانە چین کە پێیان ئاڵودە دەبین؟ خراپترین دۆخ بۆ ئاڵودەبوون کامەیە؟ چۆن بتوانین ھاوکاری خۆمان یان ئەوانی تر لەنێو خێزان و ھەرشوێنێکی تر بکەین؟ فەرموون بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و زۆر ڕوونکردنەوە و باسی تر دەربارەی پرسی ئاڵودەبوون لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا. نەریمان ئاغالی
  • گوێگرتن لەبری دەرمان، کلیلی چارەسەرەکان
    گوێگرتن لەبری دەرمان، کلیلی چارەسەرەکان 05.06.2021 35m
    گوێگرتن لەبری دەرمان و چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکان مێژووی گوێگرتنی چالاک دەگەڕێتەوە بۆ داهێنانی کارل ڕۆجەرس کەسایەتی ئەمەریکی، کە یەکەمجار بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێناوە کە بەهۆی گرفتێکی دەروونییەوە سەردانیان کردووە گوێگرتنی چالاک کاریگەریەکی هێجگار زۆری لەسەر ئارامکردنی دەروونی مرۆڤەکان هەیە، بەشێوەیەک کە دەشێ بڵێین: دەتوانین لەبری دەرمان بەکاری بێنین و چارەسەری زۆێک لە گرفتەکانی نێوان پەیوەندییەکانمانی پێ بکەین. بۆ ئەوانەی دەیانەوێ زیاتر لەسەر ئەو باسە بخوێننەوە، فەرموون لەو لینکەی خوارەوە بۆ بەدواداچوونی زیاتر: https://en.wikipedia.org/wiki/Active_listening لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا
  • بۆ قسەی عاتفی وەردەگرین، بەڵام زانست ڕەتدەکەینەوە؟
    بۆ قسەی عاتفی وەردەگرین، بەڵام زانست ڕەتدەکەینەوە؟ 05.05.2021 28m
    پرۆسەی وەرگرتنی زانست و زانین و هەرشتێکی تر چۆن لە مێشکی ئێمەدا ڕوودەدا؟ بۆ ئاسان شتانێک وەردەگرین و دواتر ناتوانین لەگەڵ بەدەستهێنانی زانیاری نوێدا، گۆڕانکاریی لە وەرگرتنەکانی پێشتراندا بکەین؟ ئەو کەسەی متمانەت پێیەتی و خۆشت دەوێ، ئاسانتر قسەکانی وەردەگرین تا کەسێک متمانەمان پێی نەبێ، ئەگەر تەنەنات قاسەی ئەوەی خۆشمان دەوێ ناڕاستیش بێ ئەم باسە لەسەر بنەمای زانستییە و پابەندە بە تیۆری زانای دەروون و ئەقڵناسی سویسری Jean Piaget
  • قۆناغەکانی گەشەکردنی ژیری و تێگەیشتنمان بۆ ژیان
    قۆناغەکانی گەشەکردنی ژیری و تێگەیشتنمان بۆ ژیان 17.04.2021 31m
    ئێمەی مرۆڤ لە چوار قۆناغی گەشەکردنی ژیریدا. قۆناغی جووڵەی ئاوتۆماتیکی لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی ٢ ساڵی. قۆناغی پێش بیرکردنەوە لە تەمەنی ٢ تا ٧ ساڵی. قۆناغی بیرکردنەوەی کۆنکرێتی لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە تا ١٢ ساڵی. قۆناغی لێکدانەوە و تێگەیشتن لە ئاڵۆزی لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە تا ١٨ بۆ ١٩ ساڵی. ئەم پرسە بەپێی تیۆری دەروونناسی سویسری ژان پیاژێ یە (Jan Piaget) لە سەدەی ڕابوردوودا بە زانستی دیاریکردنی ئەقڵ گەشتووە و ئەمە وەکو دیاریکردنی بنەمای گەشەکردنی ئەقڵی مرۆڤە، گرنگە ھەموو مرۆڤێک ئەو قۆناغانە ببڕێ بۆ ئەوەی بە تەواوی بە ئەقڵێکی کامڵ بگا کە مرۆڤ پێویستە پێی گەیشتبی. بەشێکی ئەم باسە پەیوەندی بە تەواوی...
  • بۆ دەشێ سەرکەوتنت بۆ دەروونی کەس و خزمەکانت ببێتە فشار؟
    بۆ دەشێ سەرکەوتنت بۆ دەروونی کەس و خزمەکانت ببێتە فشار؟ 28.03.2021 28m
    چۆن هەستی ڕکابەری لە منداڵییەوە بەهۆی بەراوردکردنمان بە ئەوانی تر دروست دەبێ؟ ڕێگایەکی گرنگی بەختەوەری خۆت لەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بدۆزەرەوە لەبری گرنگی بە هەست و ویست و ئارەزووەکانی خۆمان وەکو تاک بدرێ پێت دەڵێن: فڵان کەس ئەو سەرکەوتنەی بەدەست هێناوە، چاوەڕێی ئەوە لە تۆش دەکرێ، بێ ئەوەی حیسابی ئەوە بکرێ کە داخۆ هەر بەڕاستی تۆ ئەوەت دەوێ؟ هەندێک جار بێ ئەوەی کەسانی خێزان ودەورووبەرمان شتێک لەوبارانەوە بڵێن، کەسەکە خۆشی وا ڕاهاتوو و بیردەکاتەوە کە دەبێ ئەویش بەو وێستگەی سەرکەوتنە بگا، تا ئەندامەکانی خێزان و ئەوانی تر لەخۆی ڕازی بکا چاولێکەری لە بەختەوەریت دووردەخاتەوە فەرموون بۆ...
  • گەشەکردنی سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتیمان
    گەشەکردنی سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتیمان 11.03.2021 35m
    گەشەکردنی سایکۆلۆجیای کۆمەڵایەتی تاک لە ھەشت قۆناغی تەمەندا، لەنێوان ویست و ئارەزووەکانی خۆیی و داواو فشارەکانی خێزان و کۆمەڵگەدا. قۆناغەکانی تەمەن و گەشەکردنەکانی سایکۆلۆجیای تاک ١- لەدایکبوون تا تەمەنی یەک ساڵی لەنێوانی: بنەمای متمانە دروستکردن بەرانبەر بەدگوومانی ٢- لەدوای یەک ساڵی و شتێک زیاتر تا تەمەنی سێ ساڵی لەنێوانی: سەربەخۆبوون یان پشتبەخۆبەستن بەرانبەر شەرم و دوودڵی و ڕاڕایی ٣- لە سێ ساڵییەوە تا شەش ساڵی لەنێوان: دەستپێشخەری یان پێشدەستی بەرانبەر ھەست بە تاوانکردن ٤- لە شەش ساڵییەوە تا دوانزە ساڵی لەنێوان: توانا یان لێوەشاوەیی بەرانبەر ھەستی خۆ بەکەمزانی ٥- لە دوانزە ساڵییەوە تا ١٨ س...
  • ڕێگاکانی پەیوەندیەکی سەرکەوتوو
    ڕێگاکانی پەیوەندیەکی سەرکەوتوو 23.02.2021 27m
    هۆکاری شکستی پەویوەندی نێوان خەڵکی چین و چۆن پەوەندیەکانمان بەهێز دەکەین؟ بۆ پەیوەندیەکی بەهێز چیمان پێویستن و ئەو ڕێگاو هۆکارانە چین کە بۆ پەیوەندیەکی تەندروست و ئارامی نێوانمان لەگەڵ هەر کەسێکدا دەبێ بیزانین لە پەیوەندی بەهێز یان شکستدا، چی لە مێشکماندا ڕوودەدا و بۆ مرۆڤ لەگەڵ ئەوانی تردا پێویستی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتییە؟ ئەوانە و زۆر باسی تری گرنگ لەبارەی پەیوەندی سەرکەوتوو و شکستی نێوان کەسەکان لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا گوێ لێ دەبن
  • کاریگەری یەکەم پەیوەندی لەسەر کەسایەتی  و ژیانمان
    کاریگەری یەکەم پەیوەندی لەسەر کەسایەتی و ژیانمان 09.02.2021 32m
    باسی یەکەم پەیوەندی منداڵە لەگەڵ کەسی یەکەمدا کە بەزۆری دایکە، لە ڕۆژی لەدایکبوونەوە تاکو نزیکەی تەمەنی دووساڵی منداڵەکە بەم باسە زانستییە دەگوترێ: پەیوەندی دڵنایی، کە بناغەی کەسایەتیمان دیاری دەکات ودواتر لەوێوە ڕەهەندەکانی تری گەشەکردن بینا دەکرێن
  • گەشەکردنی مرۆڤ و دروستبوونی کەسایەتی
    گەشەکردنی مرۆڤ و دروستبوونی کەسایەتی 24.01.2021 29m
    ئەم باسە تایبەتە بە گەشەکردنی مرۆڤ و دروستبوونی کەسایەتی لەسەر بنەماکانی تووخم و ژینگە و خۆبەڕێوەبردنی تاک.
  • ناساندنی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
    ناساندنی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن 11.01.2021 21m
    ئەڵقەی یەکەمی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە و تایبەتە بە ناساندنی پۆدکاستەکە ژیان و بەرکەوتن چییە و بۆ داهاتوو چی دەکات و چی دەوێ؟ نێوەرۆکی بەرنامەکانی چۆن دەبن و بە کامە قۆناغانەدا تێپەڕ دەکا؟ کێ بەڕێوەی دەبات و هتد

Popular in

The podcast also appears in the podcast charts of these countries.